☰
زەبوورەکان زەبووری 134
◀
▶
زەبووری 134
گۆرانی گەشتیاران.
1
ستایشی یەزدان بکەن، ئەی هەموو بەندەکانی یەزدان،
ئەی ئەوانەی بە شەوان لە ماڵی یەزدان ڕادەوەستن.
2
لە پیرۆزگاکە
*
دەست بەرزبکەنەوە و
ستایشی یەزدان بکەن.
3
با یەزدان، دروستکەری ئاسمان و زەوی،
لە سییۆنەوە بەرەکەتدارت بکات.
*
زەبووری 134:2
بڕوانە
یەکەم تیمۆساوس 2:8